" لا إله إلا الله " چاكترین و گه‌وره‌ترین ووته‌یه، وه ئه‌گه‌ر سه‌رفرازیت ده‌وێت له دونیا و قیامه‌ت ئه‌وه به‌ڕاستی بڵێ: " لا إله إلا الله " و كاریشی پێ بكه، چونكه پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان به‌م وشه‌یه ده‌ستی به بانگه‌واز كردوه له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كه‌ی.
Author: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
ئاشكرایه دوا سروشت وبه‌رنامه‌ی خوا بۆ سه‌ر زه‌وی به‌گشتی و ئێمه‌ی مرۆڤایه‌تی به تایبه‌تی، بریتیه له به‌رنامه‌ی ئیسلام، سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌میش له‌م به‌رنامه‌یه بریتیه له قورئانی موزن. خوێنه‌ری به‌ڕێز: ئه‌م كتێبه دانه‌ره‌كه‌ب به‌ڕێز غه‌ریب حه‌سه‌نه، وه‌سه‌نته‌ری حیكمه بۆ فێركردن و پێ له‌به‌ركردی قورئانی پیرۆز چاپیان كردوه، وه له‌چه‌ند به‌شێكی سه‌ره‌كی پێك دێیت كه ئه‌مانه‌ن: ١- پێناسه‌ی قورئانی پیرۆز... ٢- گه‌وره‌یی وفه‌زڵی فێربوونی قورئانی پیرۆز... ٣- فه‌زڵ وگه‌وره‌یی خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز... ٤- ئاداب وڕه‌وشته گشتیه‌كانی خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز...
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
فیقهی ئافره‌تی موسڵمان هه‌ندێ ئه‌حكامی شه‌رعیه، تایبه‌ته به ئافره‌تانه‌وه له ژێر تیشكی قورئان و سوننه‌ت، ئه‌م زنجیره باسه له پێگه‌ی ( به‌هه‌شت )وه وهرگیڕاوه.
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Publisher: سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
ئایینی پیرۆزی ئیسلام ـ به‌ر له‌وه‌ی رۆژئاوا بێت و داكۆكی له مافه‌كانی مرۆڤ بكات جا چ له‌لایه‌ن " رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان " (منظمة الأمم المتحدة) بێت، یان له‌هه‌ر رێكخراو و ده‌زگایه‌كی‌تر بێت ـ پێش چوارده سه‌ده زیاتر داكۆكی له مافه‌كانی مرۆڤ كردووه‌و رێزی لێگرتووه.
Author: تاریق مه‌لا تاهیر
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
خوێنه‌ری بهرِێز : ناوهرِۆكی ئه‌م كتێبه بریتى یه له هه‌ندێك زانیاری سه‌ره‌تایی زۆر گرنگ سه‌باره‌ت به (بیروباوهرِی رِاستی ئیسلام : بیروباوهرِی ئه‌هلی سوننه و جه‌ماعه) كه به به‌ڵگه‌ی ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆز و فه‌رمووده صه‌حیحه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) پشترِاستكراونهتهوه...
Author: شێخ موحه‌مه‌دی كوڕی عه‌بدولوه‌هاب
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Translators: مامۆستا موحه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان له‌تیف
Publisher: سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
هه‌ركه‌سێك گومان و دوو دڵی هه‌یه له حه‌رامی گۆرانی و مۆسیقا، ئه‌وا با گومانه‌كه‌ی لابدات و فه‌رمایشته‌كه‌ی خوای په‌روه‌ردگار وه‌ربگرێت و دوو دڵی نه‌مێنێت، له حه‌رامێتیدا، چونكه به دڵنیایی ئایه‌تی قورئان و فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم زۆر هاتووه له‌سه‌ر حه‌رامی و گوێگرتن لێی.
Author: ئه‌بو به‌كر ئه‌حمه‌د
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز